وه‌ستا ره‌سوڵ له‌باره‌ى پارێزگارى نوێى كه‌ركوك بۆ شارپرێس ده‌دوێت

کوردستان

24/12/2023‌ 966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، بۆ دیاریكردنى پارێزگارێكى نوێ  بۆ كه‌ركوك پێویسته‌ به‌ر له‌هه‌مووشت كوردو كورد پێكه‌وه‌ دانیشن.

وه‌ستا ره‌سوڵ له‌وه‌ڵامى پرسیارى په‌یامنێرى شارپرێسدا ڕایگه‌یاند، كه‌ركوك له‌ ئه‌نفالكردن پارێزراوه‌و كوردستانیبونى كه‌ركوك جارێكى تر سه‌لمێندراوه‌ته‌وه‌
ووتیشى،داواده‌كه‌م كوردو كورد پێكه‌وه‌ دابنیشن و دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر كۆببنه‌وه‌و تائێستاش ده‌ستنیشانى هیچ كه‌سێك نه‌كراوه‌ بۆ پۆستى پارێزگار.
رۆژى 18 ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجامدراو كورد له‌كه‌ركوك بوه‌ خاوه‌نى 7 كورسى له‌كۆى 16 كورسى پارێزگاكه‌.
ئ.ق