ڕێگەی هاتوچۆی هەشت گوندی قەزای پشدەر داخرا

کوردستان

13/01/2024‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەهۆی لافاو و ئاوی بارانەوە ڕێگەی هاتوچۆی هەشت گوندی قەزای پشدەر داخراوە لە ئێستادا ناتوانن لەو ڕێگەیەوە هاتوچۆ بکەن.

ئەندازیار تارق خدر ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین بە شارپرێسی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ شەممە ( ئارامکۆی ) ڕێگەی پەڕینەوە و هاتوچۆکردنی گوندەکانی سنوری ناحیەی ژاراوە ( بەستە و مارەدوو و رەزگەی سەر و خوارو وسورەگوڵە و ئاڵییەڕەش توتمەو سەرخان ) ئاوی لافاو بردوویەتی .

ئاماژەی بەوەشدا ،دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە تیمی پێویستيان بردووە بۆ ئەو جێگەیە بەڵام بەهۆی ناجێگری کەش هەوا نەتوانرا ئەمڕۆ ڕێگەکە جاک بکرێت ، بەردەوام کاری تێدادەکەین تا سبەی ڕێگەکەیان بۆ چاک بکەنەوە.

لای خۆشیەوە ، عبدولڵا عەباس بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوە بە شارپرێسی ڕاگەیاند، ژمارەی گوندەکانی ئەو سنورە ( 8 ) گوندە هەرچەندە ڕێگەیەکی تری هاتوچۆ لەنزیک گوندی سونێ وە هەیە دەتوانن تاچاکردنەوەی ڕێگەکە هاوڵاتیانی ئەوگوندانە سودی لێببین ، پێشتریش داواکاریان بۆ سەروی خۆمان بەرزکردۆتەوە کە پردێک باش لەو جێگەی ئەو ئارامکۆیە دروست بکرێت کە ئێستا لافاو بردوویەتی.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە بەوهۆیەوە لە چەند شوێنێکی هەرێم ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووەو بەشێکیش لە ڕێگەکان داخراون.