فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

کوردستان

22/01/2024‌ 1308 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "‏‎ئەمڕۆ دووشەممە 22ی كانوونی دووەمی 2024، لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەواڵ و نووسراوێكی هەڵبەستراو و دوور لە ڕاستی بڵاو كراوەتەوە، كە گوایە فەرمان بە هێزەكانی سەر بە فەرماندەییمان كرابێت ڕووبەڕووی چەكدارانی پەكەكە ببنەوە".

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی دەڵێت "لێرەوە بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین كە ئەم نووسراوە ساختەیە و سەرلەبەری ناوەڕۆكی هەواڵەكەش رەت دەكەینەوە".

‏‎هەروەها دەڵێت "وەك فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، پێمان وایە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ساختە لە كات و ساتی ئێستادا درێژكراوەی ئەو هەڵمەتە چەواشەكارییانەیە كە چەند ڕۆژێكە لە دوای مووشەكبارانكردنی شاری هەولێر لەلایەن ناحەزانەوە دەستی پێ كردووە".