شارپرێس:
به‌گوێره‌ى میدیاى نزیك له‌پارتى، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوای سەردانێکی بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاو مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 12 ڕۆژ، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە گەڕایەوە هەولێرو له‌و ماوه‌یه‌ى له‌ئه‌مریكا بوو نه‌یتوانیوه سه‌رۆكى ئه‌مریكاو جێگره‌كه‌ى ببینێت.
ئێوارەی ڕۆژی 24ى 2ى 2024 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبانگهێشتێکی فەرمی‌و بەیاوەری وه‌فدێكى باڵای حکومەتی هەرێم، گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه فه‌رمیه‌كانى حكومه‌تی هه‌رێمیش، بارزانى له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ واشنتۆن، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن‌و وەزارەتی گەنجینە کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه.
شه‌وى ڕابردوش مه‌سرور بارزانى له‌هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانى خۆى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كى خۆیى‌و جۆرج دەبلیو بوش سەرۆکی پێشوتری ئەمریکاى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندبوو، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه.
سەرۆکی حکومەتى هه‌رێم باسى له‌وه‌كردوه، لەکۆبونەوەو دیدارەکانیدا، دوایین گۆڕانکاریی‌و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق‌و هەرێم‌و گرنگیی ڕێزگرتن لەقەوارەی دەستوری هەرێم‌و دابینکردنی مافە دەستورییەکان‌و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان‌و پاراستنی مافی پێکهاتەکان‌و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا تاووتوێکردوه.
هاوكات ماڵپەڕی واشنتۆن فریی بیکۆن لەهەواڵێکدا بڵاویکردەوە، سه‌ربارى مانه‌وه‌ى بارزانى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له‌ئه‌مریكا، ئیدارەی کۆشکی سپی ڕێگەی نەداوە بەکۆبونەوەی مەسرور بارزانی‌و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاو کامالا هاریسی جێگری، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا کاردەکات بۆ کۆبونەوەی داهاتوی ئیدارەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەنگاوەی کۆشکی سپی بۆ کۆنەبونەوە لەگەڵ بارزانی، بۆ ڕازیکردنی ئێرانە لەمکاتەدا.