سکاڵا دژی حكومەتی هەرێم تۆمارکرا

کوردستان

17/03/2024‌ 1244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەر پێنەدانی موچەی موچەخۆران‌و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بەموچە، سکاڵای دژی حكومەتی هەرێم تۆمارکرا.


فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەدادگای کەرخ سکاڵای لەدژی هەریەکە لەمەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران تۆمارکردوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەهەفتەی ڕابردوەوە وەزارەتی دارایی عێراق زۆرینەی موچەی فەرمانبەران‌و دامەزراوەكانی هەرێمی ناردوە، كە بڕەكەی زیاتر لە 560 ملیار دینارە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دابەشكردنی موچە نادات‌و داوای پارەی زیاتر دەكات‌و دەڵێت:“پارەی هێزە سەربازییەكان ڕەوانە نەكراوە” هاوكات وەزارەتی دارایی عێراق جەختدەكاتەوە، كە بەبێ‌ ناردنی لیست پارە نانێرن.