کۆمپانیایەک و بانکی رافیدەین دەڵێن دەتوانن لە مانگێکدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبانکی بکەن

کوردستان

19/03/2024‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه



کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق و بانکى رافیدەین و کۆمپانیاى کی کارد بۆ بە بانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان نوێنەرانى بانک و کۆمپانیاکە، وتویانە دەتوانن لە ماوەى یەک مانگدا، هەژمارى بانکى بۆ مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان درووستکەن.

لای خۆیەوە یوسف کیلابى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیای نزیک لە یەکێتی دەڵێت  لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى عێراق، لەگەڵ نوێنەرانى بانکى رافیدەین و کۆمپانیاى کى کارد، کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە لە بەشێکى کۆبوونەوەکەدا، پرسى بە بانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، گفتوگۆى لەبارەوە کرا. نوێنەرانى بانکى رافیدەین و کۆمپانیاى کی کارد، باسیان لەوەکرد کە ئەوان دەتوانن لە ماوەى یەک مانگدا، هەژمارى بانکى بۆ سەرجەم مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، بکەنەوە.

هەروەها نوێنەرى کۆمپانیاى کى کارد، ئاماژەى بەوەداوە، دەتوانن رۆژانە 30 هەزار کارت بۆ مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەربکەن.