مەسرور بارزانى وادەى چارەسەرى کێشەى موچەى ڕاگەیاند

کوردستان

20/03/2024‌ 2311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەم بە موچەخۆران بۆ چارەسەرى موچە و لە ١٠ ڕۆژى داهاتوودا کێشەى موچە چارەسەر دەبێت.

لە وتارێکدا لە ئاهەنگى نەورۆز لە ئاکرێ، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتى: سوپاسی خەڵکى کوردستان دەکەم کە خۆڕاگربوون لە بەردەم نەبوونى موچە.

سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتیشى: هەموو هەوڵى خۆمان داوە بۆ چارەسەرى کێشەى موچە و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق لەسەر ئەو پرسە لەسەر خەتین.

مەسرور بارزانى دڵنیایی بە موچەخۆراندا و وتى: دڵنیایی دەدەم بە موچەخۆران بۆ چارەسەرى کێشەى موچە و لە ١٠ ڕۆژى داهاتوودا چارەسەر دەبێت.