ئەو دادوەرەی پارتی لەدادگای فیدراڵی کشایەوە پێشتر داوای خانەنشینی کردووە

کوردستان

20/03/2024‌ 1082 جار خوێندراوه‌ته‌وه

حاکم عەبدولرەحمان سلێمان، کە یەکێك بوو لە دادوەرە کوردەکانی دادگای فیدراڵیی لە پشکی هەولێر و دهۆك، دوای کشانەوەی لە دادگاکە خانەنشین بووە.

بەگوێرەی نوسراوێکی دادگای فیدراڵیی عێراق کە وێنەیەکی دەست شارپرێس کەوتووە، حاکم عەبدولرەحمان داوای کردووە خانەنشین بکرێت، لەبەرامبەردا دادگای فیدراڵیی بە واژۆی حاکم جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای فیدراڵیی واژۆی خانەنشینبوونی حاکم عەبدولرەحمانی کردووە.

ڕۆژی 12ی ئەم مانگە عەبدولرەحمان سلێمان، کە یەکێکە لە دوو دادوەرە کوردەکانی دادگای فیدراڵی، وەکو ناڕازەیەتیی دەربڕین لە دژی بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دژی قەوارە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا ئەندامێتی خۆی لە دادگاکە بکشێنێتەوە.