شارپرێس:
تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه ڕێگه نه‌دراوه مامۆستایانى خۆپیشانده‌ر له‌سلێمانى بچنه ده‌باشان‌و په‌یامه‌كانیان به‌بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بگه‌یه‌نن، په‌یامنێرى شارپرێس ده‌ڵێت:"هێزێكى زۆرى ئه‌منى بڵاوه‌ى پێكراوه‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و میدیاش به‌زه‌برى هێز دورخراونه‌ته‌وه".
عوسمان گوڵپى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازیى به‌شارپرێسى وت:"وه‌ك بڕیاربوو ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی لەبەردەم پارکی مەلیک مەحمود دەستپێبکات بۆ بەردەم دەباشان‌و وەك خستنەبەردەم بەرپرسیارێتی، بەڵام بەرلەوادەی خۆی کە کاتژمێر 11 بوو زۆرێک لەهاوڕێکانمان دەستگیرکراون لەگەرمیان‌و هەڵەبجەو سلێمانی‌و ئیدارەی ڕاپەڕین".
به‌وته‌ى عوسمان گوڵپى، "ئەم مامەڵەیە لەگەڵ خەباتی مەدەنی بەتوندی ئیدانە دەکەین‌و حکومەتی هەرێم‌و وەزارەتی ناوخۆ، بەتایبەت قوباد تاڵەبانی وەک بەرپرسی یەکەمی زۆنی سەوز بەبەرپرس دەزانین لەو مامەڵانەی کە بەرامبەر مامۆستایانی ناڕازیی‌و هاوڵاتیانی نارازیی دەکرێن، سەلامەتی هاوڕێیانمان لەئەستۆی دامودەزگا ئەمنیەکاندایەو ئەم مامەڵەیە لەگەڵ خەباتی مەدەنی بەتەواوی ڕەتدەکەینەوە".
لاى خۆیشیه‌وه دانا عه‌بدول ئەندامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانى ناڕازیى له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"ئەوە لەگەڵ هاوڕێیانم دەستگیرکراین".
وه‌كو پێشتریش له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاندبوو، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مامۆستایانى ناڕازیى بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌كانیان بچنه ده‌باشان‌و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ى په‌یامنێرمان له‌ناو مامۆستایانه‌وه، هێزێكى زۆر له‌شارى سلێمانى‌و به‌تایبه‌ت له‌نزیك پاركى مه‌لیك مه‌حمود بڵاوه‌ى پێكراوه‌و وه‌كو عوسمان گوڵپیش ده‌ڵێت:"ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هاوڕێكانمان ده‌ستگیركراون".