گەنجێكی كۆڵبه‌رى تەمەن 15 ساڵ لەسنوری سەقز لەسەرمادا ڕەقبوه‌وه‌

کوردستان

26/03/2024‌ 255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گەنجێكی گۆڵبه‌رى كوردى تەمەن 15 ساڵ، لەسنوری شاری سەقز له‌ڕۆژهەڵاتی كوردستان، به‌هۆى سەرماوه‌ ڕەقبوه‌وه‌.


به‌گوێره‌ى زانیارییەكانى ڕێكخراوى هه‌نگاو، گەنجێكی كوردى كۆڵبەر بەناوی هەستیار عەبدولکەریم تەمەن 15 ساڵ‌و خەڵکی (دیواندەرە)، لەکاتی کۆڵبەریدا لەسنوری مێشاوی شاری سەقز بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە.

ڕێکخراوی هەنگاو بڵاویکردوەتەوە، تەرمی ئەو گەنجە کۆڵبەرە دوێنێ دوشەممە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوەو بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواستراوەتەوە.