دانا عەبدولکەریم ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

26/03/2024‌ 843 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک لە بارەی هەواڵێکی شارپرێس بڵاودەکاتەوە.

ئەم رونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت شارپرێس لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ناوەندی بڕیاری بزوتنەوەکەوە ئەوەی بڵاوکردەوە کە ھەڵبژاردنەنێوخۆییەکان لە ململانێی تونددا بەڕێوەدەچن و بەرەی تەوریسی سیاسی کاندیدەکانی کەوتوون.

ڕوونکردنەوە
لە هەواڵێکی ڕۆژنامەوانی شار پرێسدا کە لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دا بڵاو کراوەتەوە بە پێویستمان زانی زانیاریە ناڕاستەکانی ناو هەواڵەکە لە دوو خاڵدا ڕوونبکەینەوە بۆ
 ڕای گشتی:
1-تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردە ناوخۆییەکان ڕێک پێچەوانەی ناوەرۆکی هەواڵەکەیە.
2-بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە خۆمان نادەین ململانێی باشترکردنی بزوتنەوەی گۆڕان بخەینە سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندنەکان، بەڵام پێویستیشە ئەو بوختانە ناڕاستانە ڕەتبکەینەوە کە لە هەواڵەکەدا باس لە بەکارهێنانی پارەی گشتی و بەرژەوەندی تایبەت دەکات بۆ ململانێی هەڵبژاردن، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە لەلایەن ئەو سەرچاوانەوە نیشانەی لاوازی پێگەیانە.

دانا عبدالکریم