ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی: دەسەڵاتی پارتی لەهەرێم لە مەترسیدایە

کوردستان

26/03/2024‌ 1851 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی، پەرەسەندنی دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێگەی حیزبەکەی لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا خستووەتە مەترسییەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، سەقامگیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەسەڵاتدا بەپێی ئەو هاوکێشەی هەیە، کە ڕۆڵی سەرەکی پێدەبەخشێت لە سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستاندا، بەهۆی فراوانبوونی بازنەی نەیارەکانی، بووەتەهۆی ئەوەی گەرەنتی نەمێنێت و  بە هەموو ڕێگەیەکی سیاسی و یاسایی هەوڵ دەدەن لاوازی بکەن و ڕۆڵی سنووردار بکەن.

 راپۆرتەکە، ئاماژەی بە گووشارەکانی بەغدا، ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی، هەروەها گووشاری لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کردووە کە لە یەک کاتدا بوونە مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتەکەی پارتی.