ئاسایش تۆمەتبارێکی هەڵهاتووی دەستگیرکرد کە بەزۆر ئۆتۆمبێلی لەهاووڵاتیان سەندووە

کوردستان

18/04/2024‌ 496 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە ( ٤ )ئۆتۆمبێلی دزیوە و تەقەی لەمەفرەزەکانی ئاسایش کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە وێنەیەکی بۆ شارپرێس نێردراوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای چاودێری و بەدواداچوون لەرۆژی ٢٠٢٤/٤/١٤  لەقەزای چەمچەماڵ، توانرا تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوو لە یاسا،لەدایکبووی (٢٠٠٠) بەناوی(پ.ف.ح) دەستگیربکەن.

تۆمەتبار چەندین پێشینەی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتیان و سەرانە وەرگرتن و تەقەکردن لەمەفرەزەکانی ئاسایشی هەبووە و لەسەر ڕێگای ( ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و قەزای کەلار )بەزەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لەهاوڵاتیان سەندووە و بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و ڕێبوارانی سنوورەکە.

دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکان، سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕادەستی خاوەکانیان کرایەوە.

لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەکانی (٤٤٣ , ٤٤١, ٤٤٦) لەیاسای سزادان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

بەپەلە