ئاژانسی وزە: دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران پارێزراون

جیهان

19/04/2024‌ 288 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند لەئەنجامی هێرشەکانی سەر ئێران دامەزراوە ئەتۆمییەکان پارێزراون.

هەروەها ئاژانسەکە داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە ددان بەخۆیاندا بگرن.

هاوکات ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گوتی، هیچ هێرشێكی مووشەكی لە تاران و هیچ شارێكی دیكەی وڵاتەكە ڕووینەداوە و ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە. 

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران دەشڵێت "هیچ هێرشێكی درۆنی و مووشەكی لە ئێران نەبووە و هەموو دەنگۆكان دوورن لە ڕاستییەوە".

   ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە تاران و ئیسفەهان بیستران سەرچاوەکان دەڵێن هێرشی ئیسرائیل بووە.