لەناوچەکاای بەغدا و بابل دەنگى تەقینەوە بیسترا و حەشدى شەعبی بارەگاکانیان چۆڵکردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگى تەقینەوە لە ناوچەکانی بەغداو بابل بیستراوە و ژمارەیەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیش بەسەر ئاسمانى بەغدا و ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە.
حەشدى شەعبیش زۆربەى بارەگاکانیان چۆڵکردووە و مەترسى بۆردوومانکردنیان هەیە.
ئەوەش هاوکاتی هێرشەکانی ئیسرائیلە لەئێران و سووریاو باس لەوەدەکرێت هێرش کراوەتە سەر حەشدی شەعبی لەلایەن ئیسرائیلەوە.