شارپرێس:
کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، بەرهەمهێنای غاز
بەشێوەیەکی کاتی لەگێڵگەی کۆرمۆر رادەگرێت و چەند گۆڕانکارییەکی جۆری ئەنجامدەدات
لەپێناو پاراستنی سەلامەتی کارمەندەکانی.
لە راگەیەندراوێکدا، کۆمپانیای دانە غاز
بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی 26ی ئەم مانگە، چوار کارمەندی کۆمپانیاکەیان
گیانیان لەدەستدا و هەشت کارمەندی دیکەشیان برینداربوون.
کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەکردووە، پابەندن بە
پاراستنی کارمەندەکانیان و لەپێناو ئەوەشدا هەموو کارێک دەکەن و ڕایگەیاندووە،
راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لەپێناو دڵنیابوونەوەیە لە پاراستنی گیانی ئەوان و هەر
کات کارەکان سەلامەت بوونەوە، دەست بە بەرهەمهێنان دەکرێتەوە.
باس لەوەشکراوە، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان
و حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداکان بەمەبەستی دۆزینەوەی بکەرانی ئەو کارە و بە سزا گەیاندنیان
و توندوتۆڵكردنەوەی رێوشوێنە ئەمنییەکان و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر.