شارپرێس:
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران ئاشكرایكردوه، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاو كه‌وتوه‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رنشینانی ناوی بێسه‌روشوێنن و ته‌رمی كه‌سێكیش دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران له ئاشكرایكرد، به‌له‌مێك له ده‌ریای ئیجه له یۆنان ژێرئاو كه‌وتووه و توانراوه 25 كه‌س ڕزگاربكرێن و ته‌رمی كه‌سێكیش دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕانیش به‌دوای ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێنن ده‌ستیپێكردووه.
ده‌زگای لوتكه راگه‌یاندوه، دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو بەلەمێک لە ناوچەی دەریای ئاگیۆس ئیسیدۆرۆس لە باکووری ڕۆژئاوای کارلۆڤاسی، سامۆس له‌ژێرئاودا دۆزرایەوە و 25 کۆچبەری تێدا ڕزگارکران و تەرمێکیش دۆزراوەتەوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێشبینیدەکرێت ژمارەیەک کۆچبەریش بێسەروشوێن بن و تائێستا بە ته‌واوه‌تی ژمارەیان نه‌زاندراوه.
ده‌زگای لوتكه روونیكردوه‌ته‌وه، بەپێی بەدواداچونەکانمان ئه‌وانه‌ی ڕزگاركراون نه‌زاندراوه خه‌ڵكی كام وڵاتن و کەسە کۆچكردوه‌كه‌ش تا ئێستا ناسنامه‌ی نازاندرێت.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، پاسەوانی کەناراوەکان تەنیا بەڕێکەوت لە ناوچەکەدابوون و لە کاتی ڕووداوەکەدا کۆچبەرەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە ژمارە 112وه نەکردوە، تا ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و چاوەڕێدەکرێت کە ڕزگاربووان بارودۆخیان ئاسایی بێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه زانیاری‌یان لێ وه‌ربگیرێت.