شارپرێس:
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لەسەربازانی مەشقپێکراوی عێراق لەپاکستان دەکات ههرچى زوه بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، داوایەکی ئاراستەی گروپی سەربازیی ڕاهێنراوی عێراق لەپاکستان کردوه، بەزووترینکات بگەڕێنەوەو ئهو وڵاته بهجێبهێڵن.
ژمارەی ئەو عێراقییانەی لەپاکستان مەشق دەکەن، بریتین لە 500 ئەفسەرو پلەدار، سەر بەفەوجی دوەمی لیوای 66ن لەفیرقەی هێزی تایبەتی دوەم کە ئێستا لەپاکستان بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی مەشقی پێشوەختە مەشقیان پێدەکرێت.
ئەو بڕیارەی سودانى، بەهۆی شەڕی نێوان هیندستانو پاکستانە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەسەلامەتیی ئەو عێراقییانە، وەزارەتی بەرگری عێراقیش ڕێوشوێنی پێویستی بۆ گەڕانەوەیان گرتوەتەبەر.