تاران هێشتا توانای کردنەئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکای ماوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، توانای حکومەتی ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە 28ی شوباتەوە کەمبووەتەوە، بەڵام تاران و بریکارەکانی هێشتا توانای هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ماوە.

گابارد لە وتەکانی دەستپێکی دانیشتنی ساڵانەی کۆمیتەی هەواڵگری ئەنجومەنی پیران سەبارەت بە هەڕەشە جیهانییەکان بۆ سەر ئەمەریکا، ڕوونی کردەوە، "پێدەچێت ڕژێم لە ئێراندا خۆی ڕابگرێت، بەڵام بەهۆی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانئاساوە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەش ئێران و بریکارەکانی توانای هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ماوە و بەردەوامن لەو کارە. ئەگەر ڕژێمێک بمێنێتەوە، هەوڵدەدات بۆ بنیاتنانەوەی هێزەکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.