مەترسی بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی هەیە لەشەڕی ئێراندا

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 904 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی بۆ "خراپترین سیناریۆ بۆ ئەگەری کارەساتی ئەتۆمی" ئامادەدەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم مەترسییە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پەرەدەستێنێت.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، حەنان بەلخی بڵاویکردەوە، "خراپترین سیناریۆ ڕووداوێکی ئەتۆمییە و ئەوەش ئەوەیە کەنیگەرانی ئێمە زیاددەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرچەندە ئامادەشبین، هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لەو زیانانە بکات کە بە ناوچەکە و لەڕاستیدا هەموو جیهان دەگەیەنێت، ئەگەر ئەمە ڕووبدات و دەرئەنجامەکانی بۆ دەیان ساڵ بەردەوام دەبن".