شارپرێس:
سوپای ئێران ئاشكرایدهكات، لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیکردوەتەسەر ناوەندەکانی تەکنەلۆژیای سایبەریو ناوەندی (ڕافایل)ی بەرگریی لەئیسرائیل، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی سەر ئێرانو تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی سهر كهشتیى (فەرکاتەی دەنا)، بەگوێرەی ئهو زانیاریانهى ئاشكراكراون، جوڵهكهى سوپاى تاران ناوەندە ستراتیژییەکانی ئیسرائیلیان کردوەتە ئامانج".
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێك كه ناوى ناوه ژماره (31)، سوپای ئێران ئاشكرایكردوه، "بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمانكردهسهر ناوەندەکانی تەکنەلۆژیای سایبەرییو ناوەندی ڕافایل".
لهو ڕاگهیهنراوهدا هاتوه، "ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلو ئەمریکایه بۆسەرمانو ههروهها بۆردومانکردنی ناوەندە بەرگرییو ئەمنییەکانمان، هەروەها وەک تۆڵەیەکه بۆ شەهیدانی سهر کەشتیی (فەرکاتەی دەنا) ئەنجامدراون".
جهخت لهوهشكراوهتهوه، "هێرشەکان بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامنو بهردهوامیش دهبن بۆسهر ئیسرائیلو سهرجهم هاوكارهكانیان لهڕۆژههڵاتى ناوهڕاست".
سوپای ئێران ڕونیكردوهتهوه، "ڕافایل ناوەندێکی دروستکردنی چەکە، کاردەکات بۆ پەرەپێدانی سیستەمەکانی کوشتنی بەکۆمەڵو سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی وەک قوبەی ئاسنین، هەروەها ئامادەکردنو پڕچەککردنی ناوەندەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سوپای ئیسرائیل، جگەلەوەش، ناوەندەکانی تەکنەلۆژیای سایبەری نەرمەواڵە (سۆفتوێر) بۆ سیستەمە چەکدارییەکانو تەکنەلۆژیا نوێیەکانی پشتبەستوو بەژیریی دەستکرد دابیندەکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرییو بەئامانجگرتنی شوێنە قەرەباڵغەکان، ههردوو ئهو دوو ناوهنده كرانه ئامانجو گورزێكى زۆر گهورهیان لێدراوه".
سوپای ئێران پێشتر لهڕاگهیهنراوى ژماره 30ى خۆیدا نوسیبوى، چەندین ناوەندی ستراتیژییو گرنگی ئیسرائیل کراونهته ئامانج کە یەکێکیان ناوەندی ڕافایل بوە، هەروەها پێشتریش واته یەکشەممهى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، ناوەندە ئەمنییەکانو بارەگاکانی پۆلیسی ئیسرائیلی لەناو خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کردوەتە ئامانج.
سوپاى ئێران ئاماژهى بهوهداوه، ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکان دێن، کە تێیدا تاران بنکەو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەو ئامانجەکان لەناو خاکی فەڵەستینی داگیرکراو دەکاتە ئامانج.
بەرپرسانی ئێرانیش بەردەوامن لەجەختکردنەوە لەوەی، هێرشەکان ڕویان لەدوژمنان دەبێتو ئاماژە بەوەدەکەن، تاران بەدوای شەڕدا ناگەڕێتو دەسپێشخەری نەکردوە، بەڵکو بەرگریی لەوڵاتەکەی دەکاتو وەڵامی توندی دەستدرێژیکاران دەداتەوە.
هاوكات، شەپۆلی 58ی پرۆسەی (وەعدی سادق 4) دەستیپێکردوەو "چەندین شوێن لەقووڵایی خاکە داگیرکراوەکان دەکاتە ئامانج"، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیاتربونى بۆردومانهكانى (ئێران، ئهمریكاو ئیسرائیل) بۆسهر یهكتر.
