حیزبوڵای عێراق کوژرانی ئەبو عەلی عەسکەری ڕاگەیاند

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
حیزبوڵای عێراق دەڵێت، بە شانازی و قبوڵکردنی ویست و فەرمانی خودا کوژرانی ئەبو عەلی عەسکەری وتەبێژی حیزبەکە ڕادەگەیەنن.

حیزبوڵا لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ئەبو عەلی پەیوەندییەک بوو لە نێوان قوربانیدان و حەقیقەتدا، بەو قسانەی کە هێزی خۆیان لە زەنگی فیشەک و پاکی خوێنەوە وەرگرتبوو. توانی گەمارۆی زانیاری ناڕاستی میدیاکان بشکێنێت، ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای حەقیقەت، تا گەیشتە شەهیدبوون".

دوو ڕۆژ لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند ئامانجێکیان لەنێو بەغدا بۆردومان کرد، هەواڵی کوژرانی ئەبو عەلی عەسکەری وتەبێژ و حوسێن حەمیداوی سەرۆکی حیزبوڵا بڵاوبووەوە، بەڵام ئەم ڕاگەیەندراوەی کوژرانی عەسکەری پشتڕاست کردەوە، بەناوی حەمێداوی نوسراوە.