شارپرێس:
حكومه‌تى عێراق
له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاویه‌كانه‌وه له‌باره‌ى دهنگۆیهكهوه سه‌باره‌ت
به‌هێزى بیانى له‌به‌نداوى موسڵ هاتهدهنگو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ هێزێكى بیانى
بونى نییه".
ژماره‌یه‌ك لەدەزگاکانی
ڕاگەیاندن‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان له‌وه‌كردبوو، هێزی بیانی (به‌تایبه‌ت هێزى
ئه‌مریكى) لەناو به‌نداوى موسڵ بونیان هه‌یه‌و ئه‌وان به‌نداوه‌كه ده‌پارێزن، بڵاوبونه‌وه‌ى
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش وه‌كو سه‌رچاوه حكومیه‌كان باسیانكردبوو، مه‌ترسیى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر
هێرشى درۆنىو موشهكیى بۆسه‌ر به‌نداوى موسڵ دروستكردبوو.
وەزارەتی سەرچاوە
ئاوییەکانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه بەفەرمی هاتەدەنگ‌و ڕاستییەکانى بۆ ڕای گشتی
ئاشکراکرد، ده‌شڵێت، "بەتوندی هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدهكهینهوهو جهختدهكهینهوه
هیچ هێزێکی بیانی لەناو به‌نداوى موسڵ بونی نییە".
ئەو ڕاگەیەندراوە
وەک وەڵامێک بوو بۆ ئەو لێشاوە هەواڵەى کە ترسیان لەلای هاوڵاتیانى نیشته‌جێى موسڵ‌و
ده‌وروبه‌رى دروستکردبوو.
وەزارەتى سه‌رچاوه
ئاویه‌كان ده‌ڵێت، "پاراستنی ئەم دامەزراوە ستراتیژییە گرنگە لەئەستۆی ڕۆڵەکانی
نیشتماندایە، هێزی سەرەکیی ناو به‌نداوه‌كه پێکهاتون لەفەوجێکی دەزگای دژەتیرۆری
عێراق کە بەهەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی‌و ئاسایشی نیشتمانی،
قەڵایەکی بەهێزیان لەدەوروبهرى به‌نداوه‌كه دروستکردوە".
لەکۆتاییدا، وەزارەته‌كه
هۆشدارییەکی توندیداوهته دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە پەنا بۆ سەرچاوە فەرمییەکان ببەن‌و
دوربکەونەوە لەبڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاریى، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی سزای یاسایی
دەبنەوە.
