شارپرێس:
ڕاگەیاندنی ڕەوانەکردنی نزیکەی ٢٥٠٠ مارێنزی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پرسیاری زۆری لەبارەی شەڕەکەوە وروژاند.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز پێیوابوو کە ئەم هەنگاوە ئەمریکییە نوێنەرایەتی قۆناغێکی نوێ دەکات لە ململانێکان لەگەڵ ئێران.
دوو بەرپرسی پێشووی سەربازی ئەمریکا بە سکای نیوزیان ڕاگەیاندووە، جێگیرکردنی هێزی دەریایی و گروپێکی هێرشبەر لە ناوچەکە نوێنەرایەتی "فراوانکردنی بژاردە سەربازییەکانی ئەمریکا" دەکات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئامانجی سەرەکی تەنها بە وەڵامدانەوەی بەرگری سنووردار نییە، بەڵکو توانای دەستپێکردنی هەڵمەتی خێراو کتوپرە بۆ سەر شوێنە ستراتیژییەکانی وەک دوورگەی خارگ، لە هەمان کاتدا ئەگەری ئۆپەراسیۆنە زەمینییە سنووردارەکان بە کراوەیی دەهێڵرێتەوە بەپێی پێشهاتەکانی سەر مەیدانی شەڕ.
سکۆت سمیتسن، بەرپرسی پێشووی پنتاگۆن و وانەبێژی مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکان و هەواڵگری ستراتیژی ئاشکرایکردووە، "جێگیرکردنی ئەم هێزە ئاماژەیە بۆ ئەوەی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) هەوڵدەدات تواناکانی ئۆپەراسیۆن لە هەردوو بواری دەریایی و کەنار دەریاکان بەرزبکاتەوە".