شارپرێس:
ئەو باڵە ئاسنینانەی تاران وەک هەڕەشەیەکی بێدەنگ بۆ سەر ئاسمانی ناوچەکە بەکاریدەهێنان، ئەمڕۆ لەسەر زەوییو لەناو ژورە تاریکەکانی کۆنترۆڵدا کرانە ئامانج، سوپای ئیسرائیل بەفەرمی ڕایگەیاندوه، "تۆڕی دەمارەکانی درۆنی ئێرانیمان پچڕاند".
ئۆپەراسیۆنەکە تەنها تێکشکاندنی چەند پارچە ئاسنێک نەبوه، بەڵکو ڕاوی مێشکەکان بوو، سوپای ئیسرائیل لهو ڕوهوه دەڵێت، "ئەو ئەندازیارو کارپێکەرانەیان کردوەتە ئامانج کە لەپشت پەردەی شاشەکانەوە ئاراستەی درۆنە خۆکوژەکانیان دەکرد، ئەمەش پەیامێکی ڕونە كه هیچ شوێنێک بۆ کارپێکەرانی درۆنەکان ئارام نییە".
چاوە هەواڵگرییەکانی تەلئەبیب نەک هەر درۆنەکان، بەڵکو پەنجەی سەر کێلۆکەکانیش دەبینن، شارەزایان دەڵێن، "تێکشکاندنی سیستەمی مرۆییو تەکنیکیی درۆنەکان، زۆر کاریگەترە لەخستنەخوارەوەی فڕۆکەکان لەئاسماندا، چونکە درۆن دەکرێت دروستبکرێتەوە، بەڵام کارپێکەری شارەزاو ژێرخانی تەکنیکی بەئاسانی قەرەبوو ناکرێنەوە".
ئێستا ئاسمان تەنها بۆ فڕۆکەکان نییە، بەڵکو بوەتە مەیدانی جەنگێکی تەکنەلۆژیی بێبەزەییانە، ئیسرائیل دەڵێت، "قۆناغی بەرگریی کۆتاییهاتو ئێستا کاتی هێرشە بۆسەر سەری مارەکە"، هەموان چاوەڕێن ئایا تاران دەتوانێت برینەکانی سارێژبکات، یان ئەمە سەرەتای داڕمانی یەکجاریی باڵە ئاسمانییەکانیەتی؟
