ترەمپ هەڕەشەی دووبارەلێدانەوەی خارگ دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 205 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت، ئەگەری هەیە هێرشەکانی سەر دوورگەی خارگ دەستپێبکەنەوە.

ترەمپ بەمیدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ‌هێزەکانی ئەمریکا “بەشێکی زۆری دوورگەی خارگیان لەناو بردووە."

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەمریکا بۆردومانێکی توندی لە دوورگەی خارگ ئەنجام دا کە گرنگترین بنکەی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە.