ترەمپ لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەشەڕی ئێران ڕونکردنەوە دەدات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس: 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل چەکی ئەتۆمی بەکارناهێنێت لەو شەڕەدا.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، تاران بە توندوتیژی مامەڵەیان لەگەڵ بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێراندا کرد، هەرچەندە خۆپیشاندەر چەکیان پێ نەبوو، ئەوان لەگەڵ ڕژێمێکی تووندڕەو ڕووبەڕوون.

دەشڵێت، خۆپیشاندەر لەوانەیە ئازا بن، بەڵام گەمژە نین.

ترەمپ ڕونیکردەوە، باوەڕم وایە ئێران دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ تاران، بەڵام ڕوون نییە کێ لەبری ئێران قسە دەکات.