شارپرێس:
یسرائیل کاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوشتنی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی لەهێرشێکدا بۆسەر تاران لەشەوی ڕابردوو ڕاگەیاند، بهڵام كهمێك لهمهوبهر لاریجانى زیندبونى خۆى ڕاگهیاندو پهیامێكى دهستنوسى خۆى لهتۆڕى كۆمهڵایهتى ئێكس بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "لەنزیکترینکاتدا خوێنی زۆرێک لەتێکۆشەران لەهەموو شوێنێک دەبێتە هەوێنی ورە بۆ جەنگاوەرانی ڕێگهی خودا".
ئهگهرچى میدیاو وهزیرى بهرگریى ئیسرائیل-یش جهختیانكردهوه لهكوشتنى عهلى لاریجانى، بهڵام تائێستا ئێران ئهو هەواڵهى نه ڕهتكردوهتهوهو نهپشتڕاستیشیكردوهتهوه، بەڵام میدیا فەرمییەکانی ئێران باس لهو پهیامه دهستنوسهى دهكهن كه لهتۆڕى كۆمهڵایهتى ئێكس بڵاویكردوهتهوهو وهكو بهڵگه ئاماژهى پێدهكهن بۆ وهڵامدانهوهى ئیسرائیل.
لاریجانى لهدواى بڵاوبونهوهى ههواڵى كوژرانى، پۆستێكى لهئهكاونتى تایبهتى خۆى لهئێكس كردوهو ئهوهشى سهرنجڕاكێشه، پۆستهكه پهیامێكى دهستنوسى خۆیهتىو دهڵێت، "بەناوی خودای گهوره، لەکاتی شەهیدبونی هێزەکانماندا، لەنزیکترینکاتدا خوێنی زۆرێک لەتێکۆشەران لەهەموو شوێنێک دەبێتە هەوێنی ورە بۆ جەنگاوەرانی ڕێگهی خودا، بۆ ئێمە ئاسان بوە کە لەداهاتویەکی نزیکدا گوێبیستی باشترین دەنگ بین، ئەویش لەڕێگەی دەنگی خۆمانەوە کە لەمساڵدا بەرزدەبێتەوە".
سهرچاوهكان باس لهوهدهكهن، ئەگەر کوشتنەکەی پشتڕاستبکرێتەوە، ئهوا لاریجانی دەبێتە بەرزترین بەرپرسی ئێرانی کە بکوژرێت لەدوای تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی ڕێبهرى ئهو وڵاته لەیەکەم ڕۆژی جەنگدا، کە بەشێوەیەکی بەرفراوان وا بڕوادەکرێت خامنەیی ئەرکی بەڕێوەبردنی قۆناغی ڕاگواستنی وڵاتی دوای مردنی خۆی، بەو سپاردبوو.
لاریجانی کە دانوستانکاری پێشوی ئەتۆمیو هاوپەیمانێکی نزیکی خامنەیی بوو، دواجار ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەتاران بینرا کاتێک بەشداریی لەڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودسدا کرد.
لاریجانی سەر بەدامەزراوەی دەسەڵاتدارو یەکێک لەخێزانە ئاینییە دیارەکانی وڵاتەکەیە، سەرپەرشتی هەوڵەکانی ئێرانی کرد بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئەمریکا، تەنها مانگێک دوای ئەوەی واشنتۆن لەکانونی دوەمی ڕابردودا سزای بەسەردا سەپاند بەتۆمەتی فەرماندان بەسەرکوتکردنی خوێناوی خۆپیشاندانە دژە حکومەتییەکان.
لاریجانی لەئابی ڕابردودا وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دەستنیشانکرا، لەدرێژەی ژیانی پیشەییدا پۆستی باڵای هەبوە کە بەدڵسۆزی بۆ خامنەییو هەبونی پەیوەندیی پراکتیکی لەگەڵ دامەزراوەکانی حوکمڕانی ناسرابوو.
لاریجانی لەساڵی 2008 تا 2020 پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی هەبوە، لەو ماوەیەدا ئێران بهتایبهت له2015دا ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ شەش هێزی جیهانی واژۆکرد دوای دانوستانێک کە نزیکەی دوو ساڵی خایاند، ئهوهبوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەخولی یەکەمی سەرۆکایەتییدا لەساڵی 2018 لەو ڕێککەوتنە کشایەوە کە بەزەحمەت بەدەستهاتبوو.
لاریجانی کە ئەندامێکی پێشوی سوپای پاسدارانی ئێرانه، لەساڵی 2005 تا 2007 لەپۆستی سەرۆکی دانوستانکارانی ئەتۆمیدا مابوەوەو بەرگریی لەوە دەکرد کە تاران بە"مافی خۆی لەپیتاندنی یۆرانیۆم" ناوی دەبات، ناوبراو جارێکیان هاندەرە ئەوروپییەکانی بۆ دەستبەرداربون لەبەرهەمهێنانی سوتەمەنی ئەتۆمی چواند بە "گۆڕینەوەی مروارییەک بەپارچەیەک شیرینی".
لەساڵی 2005دا خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندیدکرد، بەڵام سەرکەوتونەبوو، دواتر لەساڵانی 2021و 2024دا هەوڵیدا خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاندیدبکاتەوە، بەڵام ئەنجومەنی پاراستنی دەستور لەهەردوو جارەکەدا ڕێگری لێکرد، بەئاماژەدان بەهەندێک هۆکار لەوانە پێوەرەکانی شێوازی ژیانو پەیوەندی خێزانی لەدەرەوە.
لاریجانی کە هاوپەیمانێکی جێی متمانەی خامنەیی بوو، دوای گەڕانەوەی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، ڕۆڵێکی سەرەکی لەدانوستانە ئەتۆمییەکانو بەڕێوەبردنی دۆسیە ئەمنییەکاندا دەبینێت، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لاریجانی بەسەرکردایەتیکردنی هەڵمەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی کانونی دوەمی ڕابردوو تۆمەتباردەکاتو سزای بەسەردا سەپاندوە.
مانگی ڕابردوو پێگەی ئەو وەک ستراتیژیستێکی جێی متمانەی خامنەیی دوپاتکرایەوە، ئەوەش لەڕێگەی سەردانێکی بۆ عومان کە نێوەندگیریی لەدانوستانەکانی دۆسیەی ئەتۆمیدا دەکرد بۆ ئامادەکاریی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئهمریكا، ئەمەش لەکاتێکدابوو کە واشنتۆن توانای سەربازیی زیاتری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆکردەوە بەمەبەستی ناچارکردنی ئێران بۆ پێشکەشکردنی سازش پێش دەستپێکردنی هێرشەکان.
لاریجانی کە پێش 20 ساڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کردبوو، دوای جەنگی ئاسمانی نێوان ئێرانو ئیسرائیل (کە ئەمریکاش تێیدا بەشداربوو و ساڵی ڕابردوو 12 ڕۆژی خایاند) دوبارە سەرکردایەتی ئەنجومەنەکەی گرتەوەدەست، بەمەش بەفەرمی گەڕایەوە بۆ ناو جەرگەی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران.
