شارپرێس:
بەر لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تۆماری دەنگیی ژمارەیەک بەرپرس بڵاوبوهوه کە نهێنی مەترسیداری تێدا ئاشکراکراوە، لەیەکێک لە تۆمارە دەنگییەکاندا، فەرهاد عەلائەدین ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی قسەدەکات.
ئهو ڕاوێژكارهى سودانى دەڵێت، "ئەمریکا هەڕەشەی سزادانی عێراقی کردوە بەهۆی دورنەکەوتنەوە لەئێران".
باس لهوهشدهكات، تەنانەت ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەشیکردوە، بەزەبری هێز، سیستمی سیاسیی عێراق دەگۆڕێت، یاخود سەرکردەی گروپەکان لەوانە هادی عامریو قەیس خەزعەلی دەکوژێت.
هەرچەندە گومان لەسەر ڕاستىو دروستیی تۆمارە دەنگییەکان هەیە، بەڵام شارەزایان دەڵێن، تۆمارە دەنگییەکان نیشانەی سەردەمێکی نوێی ململانێی سیاسییە لەعێراق بەتایبەت لەم نزیک هەڵبژاردنەدا.
هۆشداریشدەدرێت، كه ئەگەربێتو دۆخەکە کۆنترۆڵنەکرێت، ئەوا پەلدەکێشێت بۆ پێکدادانی چەکداریی.
لهوبارهیهوه عەدنان زورفی ئەندامی پەرلەمانی عێراق قسهیكردوهو وتویهتى، "سیستمی سیاسیی عێراق لەوە کەوتوە کە گۆڕانکاریی یاخود چاکسازیی بکات، تەنانەت ئەوانەی کێبڕکێ دەکەن ئامادەن دەست بۆ هەموو ئامرازێک ببەن بۆ شکاندنی یەکتر".