شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایدهكات، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دهستگیركراون، دهشڵێت:"توانراوه دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگرن".
لهو ڕاگهیهنراوهدا هاتوه، "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانییان دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگرنو دوو بازرگانیش دەستگیركراون".
ئهوهش هاتوه، "شەوی 13ى 10ى 2025 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانییان لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەنو دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ)و بڕی 750 دەنک حەبی ترامادۆڵ بگرن".
ئهوهش ئاشكراكراوه، "لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەمادەی 26 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکانو کارتێکارە عەقڵییەکان ڕاگیراونو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".