شارپرێس:
ترسى ئێران له‌پشێویه‌كانى ناوخۆ‌و به‌تایبه‌ت دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى تره‌مپ له‌و وڵاته، تادێت ڕوو له‌زیادبون ده‌كات‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ئه‌وه‌یه، هه‌رچى كردوه، به‌زویى پشێویه‌كانى ناوخۆ‌و خۆپیشاندانه‌كان دامركێنێته‌وه‌و نه‌هێڵێت له‌وه زیاتر درێژه بكێشێت.
ڕۆژێک پێشئەوەی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە3ى ئه‌م مانگه مادورۆو هاوسەرەکەی دەستگیربکەن‌و بیانگوازنەوە بۆ نیویۆرک، سەرۆکی ئەمریکا لەپۆستێکی سۆشیال میدیادا هۆشداریدا لەوەی، ئەگەر به‌رپرسانى ئێران فه‌رمان به‌هێزه ئه‌منیه‌كانى وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن به‌كوشتنى خۆپیشانده‌ران، ئه‌وا ئه‌مریكا به‌زویى ده‌گاته لایان به‌هانایانه‌وه ده‌چێت.
خۆپیشانده‌رانى 60 شارى 25 پارێزگاى ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له‌ڕۆژى 28ى 12ى 2025وه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و تائێستاش خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و تادێت فراوانتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ فراوانبونى خۆپیشاندانه‌كان، ژماره‌ى كوژراوان له‌خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منیه‌كانیش زیادیكردوه‌و تائێستا نزیكه‌ى 20 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، بژاردەکانی تاران سنوردارن بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ‌و قەیرانی ئابوری درێژخایەن کە دوای ئەوەی ئیسرائیل بەهاوبەشی ئەمریکا لەمانگی حوزەیراندا لەشەڕێکی 12 ڕۆژەیدا هێرشەکانی بۆسەر کۆماری ئیسلامی دەستپێکرد کە چەند شوێنێکی ئەتۆمیی ئێرانی لەخۆگرتبوو، خراپتر بوو.
هاوكات بەرپرسێکی ئێرانی به‌بێ ئاشكراكردنى ناوه‌كه‌ى بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسه‌یكردوه‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "سه‌ركرده‌و به‌رپرسه باڵاكانى ئێران گیریانخواردوه به‌ده‌ست كه‌م بژارده‌یى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆییه‌كانى وڵات، چونكه شه‌قام زۆر توڕه‌یه‌و واشنتۆنیش تادێت هه‌ڕه‌شه‌كانى قورستتر ده‌كات‌و مه‌ترسییه‌كانیش گه‌وره‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران نه‌یشاردوه‌ته‌وه، "به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامى، ترسێكى گه‌وره‌یان لێ نیشتوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى، ببنه قوربانیى داهاتوی سیاسەتی شەڕانگێزانه‌ى دۆناڵد ترەمپ، ئەوەش دوای هەنگاوەکەی لەڤەنزوێلاو ده‌ستگیركردنى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌و هاوسه‌ره‌كه‌ى".
ئابوری ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا ساڵانێکه له‌گێژاوێكى گه‌وره‌دایه‌و لەدوای هێرشەکانی ساڵی ڕابردوی ئیسرائیل‌و ئەمریکاش کە بەپلەی یەکەم ناوه‌نده ئەتۆمییە دیاره‌كانى ئێرانیان كرده ئامانج، زیاتر قه‌یرانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى قورستترو توندتر كردوه‌ته‌وه.
ئەو ناڕەزاییانەی کە لەتاران سەریانهەڵداو دواتر گوازرایه‌وه بۆ بەشێک لەشارەکانی ڕۆژئاوا‌و باشوری ئێرانیش، له‌ئێستادا گه‌یشتوه‌ته ترۆپك‌و بەراورد ناکرێ به‌خۆپیشاندانه‌كانى ساڵانى 2022و 2023 كه به‌شۆڕشى ژینا ئه‌مینى ناسرابوو.
به‌رپرسێكى دیكه‌ى ئێران بۆ ڕۆیته‌رز جه‌ختى له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، ترسەکانى تاران لەزیادبوندان‌و "نایشارینه‌وه پێمانوایه ڕەنگە تره‌مپ یان ئیسرائیل ڕێوشوێنی سەربازیی دژی ئێران بگرنەبەر، هەروەک چۆن لەمانگی حوزەیران کردیان".
تاران، هاوپەیمانی دێرینی ڤەنزوێلا، ئەوکارەی واشنتۆنی لەکاراکاس ئیدانەکردو هەروەها لێدوانەکانی ترەمپی سەبارەت بەئێران ئیدانە کرد.
ڤەنزوێلا هاوشێوەی ئێران ساڵانێکە لەژێر سزاکانی ئەمریکادا بوو، ئیسماعیل به‌قائى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "لێدوانه‌كانى تره‌مپ سەبارەت بەکاروباری ناوخۆی ئێران، به‌گوێره‌ى نۆرمەکانی نێودەوڵەتی، دەگاتە هاندان بۆ توندوتیژیی، هاندانی تیرۆر‌و هاندانی کوشتن".
