شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى نزیك له‌پارتى، بڕیاروایه ئەمڕۆ زیاتر لە 20 گیراوی شەڕەکەی لالەزار کە لەزیندانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراون، ئازادبکرێن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش وتویه‌تى، "ئاسایشی گشتیی سلێمانی کەسوکاری دەستگیرکراوانی شەڕەکەی لالەزاریان ئاگادارکردوەتەوە، ئەمڕۆ ئامادەبن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ئازادکردنیان".
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكردوه، "ئاسایشی گشتیی سلێمانی کەسوکاری دەستگیرکراوانی شەڕەکەی لالەزاریان ئاگادارکردوەتەوە، ئەمڕۆ ئامادەبن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ئازادکردنیان".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ئاسایشی گشتیی سلێمانی ڕایگەیاندوە، دەبێت کەسی نزیکی ئەو دەستگیرکراوانە ئامادەبن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی ئازادبونی ئەو زیندانییانە، ژمارەی زیندانیەکان زیاتر لە 20 کەسن‌و لەشەوی شەڕەکەی لالەزار، دەستگیرکراون".
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتوشیه‌تى، "ئێستا نزیکەی 76 دەسگیرکراوی شەڕەکەی لالەزار لەزیندانی ئاسایش‌دا ماون‌و وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو پێداچونەوە بەدۆسییەی ئەوکەسانەی دیکەشدا بکرێت کە ئێستا لەزیندانن بۆ ئەوەی بەشێکی دیکەیان ئازادبکرێن، دوای شەڕەکەش ڕێگە بەکەسوکاری ئەو زیندانییانە دراوە دوو هەفتە جارێک سەردانی دەستگیرکراوەکان بکەن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ لاهور شێخ جه‌نگى‌و 12 كه‌سى دیكه، برانه به‌رده‌م دادگاى سلێمانى، به‌ڵام به‌هۆى نوسراوێكى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم، په‌ڕاوى دۆسیه‌كه به‌مه‌به‌ستى وردبینى ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر كرا.
