شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ڕایگەیاند، دێرحافر بهچڕی تۆپبارانکراوەو تائێستاش زیانەکانی هێرشەکە نەزانراوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەدوێنێ شەوەوە، هێزە چەکدارەکانی سەر بەسوپای عەرەبیی سوریا، لەئەبو حەمام و لەلایەکی دیکەشدا لەبەرەی ڕوباری فورات، بەچەکی (رەشاش) هێرشیان کردوەتە سەر خاڵێکی هێزەکانیان بێ ئەوەی هیچ زیانێک بەئەندامانی هێزەکەیان بگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکەیان دایەوەو هەموو ڕێکارێکیان گرتەبەر بۆ پارێزگاری کردن لەخاڵەکانیان لەو ناوچەیە.
هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات دەشڵێت، هێزەکانی سوپای عەرەبیی سوریا، دەستیان بەتۆپبارانکردنی دێرحافر کردوە، تا ئیستا زیانەکانی ئەم تۆپبارانە نەزاندراوە.