شارپرێس:
هەسەدە ئاشكرایكرد، گروپە چەکدارەکانی سەر بەدیمەشق بەدرۆنی بۆمبڕێژکراو تۆپهاوێژ بەنداوی تشرین بۆردومان دەکەنو دەشڵێت،" بەموشەک باشوری دێرحافر دەکەنە ئامانج".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دیكەدا بڵاویكردەوە، گروپه‌كانی حکومەتی دیمەشق دوجار بەفڕۆکەی خۆکوژی و تۆپباران هێرشیانکردە سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین.
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بۆردومانه‌كه له‌كاتێكدا له‌ناوچه‌كه‌دا هەڵکشانی سەربازی بەردەوامی هه‌یه.
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پێشتر‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، گروپەکانی سەر بەدیمەشق شارۆچکەی دێرحافر لەڕۆژهەڵاتی حەلەب تۆپباران دەکەن.