شارپرێس:
جۆن سۆپڵ ڕۆژنامەنوسی ناودارى ئهمریكى لەنوێترین وتاریدا هێرشێکی توند دەکاتەسەر سیاسەتەکانی ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپو ڕایدەگەیەنێت، "دروشمە ناسراوەکەی (ئەمریکا بۆ یەکەمجار ـ America First) لانی کەم بۆ ئێستا لەگۆڕنراوە".
سۆپڵ ئاماژە بەوەدەکات، "ترەمپ کە ڕۆژێک بەڵێنی کشانەوەی لەجەنگە بێ کۆتاییەکان دەدا، ئێستا ئەمریکای تێوەگلاوی جەنگێکی بێ ئامانجو بێ ستراتیژیی چونە دەرەوە کردوە لەگەڵ ئێران، ئەم هەنگاوە تەنها وەرچەرخانێکی سیاسیی نییە، بەڵکو شکاندنی ئەو بەڵێنە بنەڕەتییانەیە کە پێیانەوە دەناسرایەوە".
ئهو ڕۆژنامهنوسه ناودارهى ئهمریكا چهند خاڵێكى وهك مهترسى گهوره باسكردوهو دهڵێت، "ئیدارەی ترەمپ هیچ ڕونکردنەوەیەکی ڕونی نییە بۆچی لەمکاتەدا چوەتە ناو ئەم جەنگەوە؟ ئایا ئامانجەکە ڕوخانی ڕژێمە، یان تەنها لاوازکردنی توانای ئەتۆمییە؟".
هاوكات هۆشداریدەدات، کە ئەمریکا کەوتوەتە ناو تەڵەیەکەوە کە هیچ پلانێکی بۆ ڕۆژی دوای جەنگ نییە، ئەمەش پەیامەکانی واشنتۆنی تەمومژاویو پەرشوبڵاوکردوە، ئەم هێرشە سەربازییانە (ئۆپهراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو) بەبێ ئامادەکاریی پێشوەختەی خەڵکی ئەمریکا ئەنجامدراون کە ئەمەش ڕەنگە باجێکی سیاسیی قورس بۆ ترەمپى لەناوخۆدا لێبکەوێتەوە.
ئەم گۆڕانکارییە، کە سۆپڵ وەک "قورسترین گۆڕانی جیۆپۆلیتیکی لەدوای جەنگی سارد" وەسفیدەکات، جیهانی خستوەتە بەردەم قۆناغێکی نوێ لەناڕونیو مەترسی کە تێیدا پێشبینیکردنی هەنگاوەکانی داهاتوی کۆشکی سپی مەحاڵە.
