شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری دوو رۆژی رابردوی
هێرشەکانی سەر سنوری سلێمانی و کۆیەی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، لەو دوو رۆژەدا 16 هێرشی درۆنی و موشەکی کراوەتە
سەر ناوچەکە، دەشڵێت،" هێرشەکان هیچ زيانێکی گيانیان نەبوە و زۆربەیان لەئاسمان تێکشکێنراون ".
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،"رۆژی سێشەمە 17ى 3ى 2026 سێ هێرشی درۆنی و
دوو هێرشی موشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی (70)، لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا دوو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە
بەسوکی برینداربون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون ".
ئەوەشیخستەڕوو،" دوو هێرشی درۆنی
کاتژمێر 3:50 خولەک کراوەتە سەر شاروچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران، هەروەها دوو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خلیفان به سوكى برینداربون
له كاتى جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا ".
لەبارەی ئاماری هێرشەکانی دوێنێ چوارشەمە،
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت،" دوو هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگاى
هێزەکانی (٧٠) و یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر دووی سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری
شارۆچکەی کۆیە، دوای کاتژمێر 1:30 خولەکی دوا نیوەڕۆش تا ئێستا شەش هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە
-کەمپی پەنابەران ".
