شارپرێس:
میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کۆماری ئیسلامی هۆشداریی چۆڵکردنی بۆ چەندین
دامەزراوەی نەوتیی لە سعودیە و ئیمارات و قەتەر دەرکردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە
کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا هێرشی ئاسمانییان دەکرێتە سەر.
هۆشدارییەکە
پاڵاوگەی سامرف و کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی جوبەیل لە سعودیە، کێڵگەی گازی حوسن لە ئیمارات،
کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی مەسەعید و پاڵاوگەی ڕاس لافان لە قەتەر دەگرێتەوە.
لە هۆشدارییەکەدا
هاتووە کە ئەم شوێنانە بوونەتە ئامانجی ڕاستەوخۆ و شەرعی، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان
و کارمەندان کراوە دەستبەجێ ناوچەکان چۆڵ بکەن. ئەم هەڕەشەیە دوای ماوەیەکی کەم لە
هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لە کێڵگەی پارسی باشوور و ناوچەی عەسەلوییە
هات.
ئاژانسی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە
بڵاوی کردەوە کە ئەو هێرشانەی سەر ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا ئەنجام دراون و دۆخەکەیان بەرەو گرژییەکی بێوێنە بردووە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی