شارپرێس:
ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقى فەرمانی دەرکرد بەڕاگرتنی بەئامانجگرتنی باڵیوێزخانەی ئەمریکا لەبەغدا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، بەمەرجێک ئەو ماوەیە هاوکات بێت لەگەڵ چه‌ند مه‌رجێك، ده‌شڵێت، "به‌ڵام هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئامانجه ئه‌مریكیه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت".
ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "هه‌موو هێرشه‌كانمان بۆ ماوه‌ى پێنج ڕۆژ له‌شارى به‌غداو ده‌وروبه‌رى ڕاده‌گرین به‌تایبه‌ت هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌شارى به‌غدا".
ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقى ئاماژه‌ى به‌مه‌رجه‌كانیان كردوه بۆ ڕاگرتنى هێرشه‌كان‌و داوایكردوه:
ـ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لەسەر ئاوارەکردن‌و بۆردومانکردنی گەڕەکی (زاحیە) لەبەیروت.
ـ پابەندبون بەبۆردوماننەکردنی ناوچە نیشتەجێبوەکان لەبەغداو پارێزگاکان.
ـ کشاندنەوەی ئەندامانی هه‌واڵگریى ئه‌مریكا (CIA) لەبنکەکانیان‌و هێشتنەوەیان لەناو باڵیۆزخانه‌دا، تەنها (هەرێمی کوردستان) لێی بێبەری دەبێت له‌م بڕیاره.
ـ لە ئەگەری پابەندنەبونی ئه‌مریكا ( كه وه‌ك دوژمن ناوى هێناوه)، ئه‌وا وەڵامدانەوەمان ڕاستەوخۆو چڕ دەبێت، لەگەڵ زیادکردنی ئاستی هێرشەکان دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە.
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا دەستخۆشی لەبەرپرسانی ناو حکومەت‌و هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه لەدەزگا ئەمنییەکان سەبارەت بەپاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان‌و قەوارە ئابورییەکان، تائەوکاتەی وڵاتەکانیان پابەندی تێوەنەگلان بن لەم جەنگەدا؛ "بەڵام ئەندامانی قەوارەی ئیسرائیل‌و هێزە داگیرکەرە تاوانبارەکانی ئەمریکا ناگرێتەوە، چونکە وەک گروپی سیخوڕی‌و جەنگ سەیر دەکرێن".
