شارپرێس:
کاتێک ڕەنگ دەچێتە ناو پێستەوە، جەستە وەک هەڕەشەیەکی بیانی مامەڵە لەگەڵ ڕەنگەکەدا دەکات، خانەکانی بەرگری کە پێیان دەوترێت ماکرۆفاژەکان بەپەلە دەچنە ئەو ناوچەیە بۆ قووتدانی گەردیلەی ڕەنگەکە. بەڵام بەهۆی ئەوەی ناتوانن ڕەنگەکە هەرس بکەن، ئەم خانانە لە کۆتاییدا دەمرن و ڕەنگەکە ئازاد دەکەن، کە دواتر لەلایەن خانە نوێیەکانەوە بەکاردەهێنرێتەوە.
هەر ئەم خولە بەردەوامەیە کە تاتۆکە بە دیارى دەهێڵێتەوە بەڵام دەبێتە هۆی هەوکردنی بەردەوام لەناوەوە. بە تێپەڕبوونی کات ئەم تەنۆلکانە دەتوانن بە سیستەمی لیمفاویدا بڕۆن و بۆ هەمیشە لە گرێ لیمفاوییەکاندا جێگیر ببن.
توێژەران زیاتر نیگەرانن لەوەی کە ئەم کۆچکردنە چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەدا دەبێت لە ماوەى درێژخایەندا. هەندێک لەبەڵگە ئەوەدەخەنەڕوو کە ڕەنگی هەڵگیراو لە گرێ لیمفاوییەکان ڕەنگە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی جەستە بۆ هەندێک ڤاکسین هەبێت. سەرەڕای ئەوەش زۆرێک لە ڕەنگەکان کانزا قورسەکانی وەک نیکل یان کۆبالتیان تێدایە. بوونی ئەم ماددە کیمیاییە لەگەڵ فشاری هەوکردنی درێژخایەندا، پەیوەندی زیاتری بە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست و لیمفۆماوە هەیە.
لە کاتێکدا تاتۆ ئامرازێکی بەناوبانگە بۆ گوزارشت کردن لە خود، بەڵام پەیوەندییەکی ئاڵۆز لەگەڵ سیستمی بەرگری دروست دەکات، بەرگرییەکانی جەستە ناچار دەکات لە ئامادەباشییەکی بەرزدا بمێنێتەوە تا ئەو کاتەى ڕەنگەکە دەمێنێتەوە.