شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تووشی سەرسووڕمان بووە بە بینینی گریانی ئێرانییەکان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیدا، چونکە پێشتر وەک خۆی دەڵێت پێی وابووە خەڵک ڕقیان لێیەتی.
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاماژەی بەوە کردووە کە واشنتۆن و تاران بڕیاریانداوە بۆ ماوەی 1 هەفتە پشوو بدەن بە دانوستانەکان تا کۆتاییهاتنی مەراسیمی بەخاکسپاردنی خامنەیی، و جەختیشی کردەوە کە هیچ لایەنێکیان لەم ماوەیەدا تەقە لەوی تر ناکات.
وتیشی ئێرانییەکان دەپاڕێنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و خۆی چاودێری مەراسیمەکە دەکات، و دەتوانێت هەمووان لەناو ببات بەڵام کەس نامێنێتەوە بۆ ئەوەی دانوستانی لەگەڵدا بکات.
لە تەوەرێکی تردا ترەمپ ڕایگەیاند کە نەتانیاهۆ داوای کۆبوونەوەی لێکردووە لە کۆشکی سپی، و لەوانەیە ئەم دیدارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، جەختیشی کردەوە کە نەتانیاهۆ دەزانێت کێ سەرکردەیە و پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوانیاندا هەیە.