كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كۆتایی هات.. موچە بەمەقاسە دەنێردرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1091 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی تایبەت ئەوەی بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، كەلەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕادەستکردنی 60 ملیار دینار بەبەغدا لەجیاتی 120 ملیار دینار نەخرایە گفتوگۆكانەوە، لەكاتێكدا حکومەتی هەرێم ئەو پێشنیازەی بەوەزیرە کوردەکان دابوو.


سەرچاوەكەی شارپرێس وتی، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی موچەو داهات نەكراوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكرد، كەحکومەتی عێراق ڕازی نەبوە داواکارییەکی حکومەتی هەرێم بخاتە بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەیەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم، دەبێت مانگانە حكومەتی هەرێم 120 ملیار لەداهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بكات.
هاوكات، دوو مانگی ڕابردوش حكومەتی هەرێم 120 ملیارەكەی ڕادەست نەكردو بەهۆیەوە پارەی موچە بەمەقاسە بۆ هەرێم خەرجكرا.

ئەمە دوای ئەوەدێت، کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی عەلی زەیدی، ئەنجامدراو کارنامەی دانیشتنەکە هیچ بڕگەیەکی لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم تێدانەبوو، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە شاندێكی هەرێم لەبەغدان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كەمكردنەوەی داهاتی نانەوتی لە120 ملیارەوە بۆ 60 ملیارو پێشتر ڕایانگەیاندبوو كەلەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسەی موچە یەكلادەكرێتەوە.