شارپرێس:
سەرۆك كۆماری عێراق لەنوێترین چاوپێكەوتنیدا ڕایگەیاند، هۆکاری کێشەکانی هەرێم بۆ پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ و پەککەوتنی پەرلەمان دەگەڕێتەوەو دەڵێت،"داوا لەپارتی و یەکێتی دەكەین بگەنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو".
نزاد ئامێدی، سەرۆك كۆماری عێراق، لەچاوپێكەوتنێكی میدیایدا ڕایگەیاند، هۆکاری کێشەکانی هەرێم بۆ پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ و پەککەوتنی پەرلەمان دەگەڕێتەوەو وتی،" داوا لەپارتی و یەکێتی دەكەین بگەنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو.
جەختکردنەوە كە دۆسیەی گەندەڵی هاوشێوەی تێرۆریزم مەترسیدارەو هیچ کەسێک لەسەروی یاساوە نییە.
نزاد ئامێدی ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە سەرۆکایەتی کۆمار کار دەکات بۆ گۆڕینی بڕیارە کۆنەکانی سەردەمی بەعس و ڕێکخستنی زیاتر لە 50 ماددەی دەستوری کە هێشتا یاسایان بۆ دەرنەکراوە.
هاوكات، جەختی لەمەلەفی ئەمنی و کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا كردەوەو وتویەتی، دەبێت چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بەشێوازێکی حەکیمانەو بەبێ خوێنڕشتن، لەڕێگەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کوتلە جیاوازەکان.
سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی مانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانیشەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ئەمریکا وەک هاوبەشێکی ستراتیژی داهاتوو دەبینرێت و وتی،"جۆری گرێبەستە سەربازییە نوێیەکان دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە دیاری دەکرێت".
هاوكات، لەبارەی چارەسەری دارایی و یاسایی بۆ پرسەكانی نێوان هەولێرو بەغدا جەختی كردۆتەوە، كە لەڕێگەی یاسای بودجەوە چارەسەر دەکرێت، لەگەڵ پێویستی پەلەکردن لەدەرکردنی "یاسای نەوت و گاز".
نزاد ئامێدی، سەبارەت بەكێشە ناوخۆییەكانی هەرێمیش، باسیلەوەكردوە، هۆکاری کێشەکانی هەرێم بۆ پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ و پەککەوتنی پەرلەمان دەگەڕێتەوەو وتی،" داوا لەپارتی و یەکێتی دەكەین بگەنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو.
