یەكێـتی هەوڵی لێكنزیكردنەوەی پارتی‌و گۆڕان دەدات

کوردستان

17/01/2016‌ 1430 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێـتی نیشتمانی كوردستان هەوڵی لێكنزیكردنەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزووتنەوەی گۆڕان دەدات‌و بۆ ئەو مەبەستەش زەمینە سازدەكات.

حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرایكرد، كە حیزبەكەی لەهەوڵەكان بەردەوامە بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان.

حاكم قادر ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكراشیكرد، لەمیانی هەوڵەكانمان دەمانەوێت پارتی‌و گۆڕان لێكنزیكبكەینەوەو زەمینەش سازبكەین بۆ كۆبوونەوەی نێوان هەردوو حیزب.

ئەمە لەكاتێكدایە لەمانگی 10 رابردووەوە پەیوەندییەكانی نێوان گۆڕان‌و پارتی تێكچووە، ئەوەش بەهۆی رێككنەكەوتنیان لەسەر چەند پرسێكی سیاسی.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختیشیكردەوە، كە ئەم دۆخە هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لێی بەرپرسیارن، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەكانیش هەوڵی چارەسەری بدەن.

هــ . ح