لەبارەی كۆڕەوە ملیۆنییەكەی كوردو مێژووی سەد ساڵە ڕۆمانێك بڵاودەبێتەوە

هەمەڕەنگ

19/11/2017‌ 3061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووسەرو ڕۆژنامەنووسێكی كورد ئەزموونی كاری خۆی لەسەر كۆڕەوە ملیۆنییەكەی ساڵی 1991 دەكاتە ڕۆمان‌و دەڵێت 25 ساڵە كاری لەسەر دەكەم.

ئەحمەد زاویتەیی نووسەرو ڕۆژنامەنووس چیرۆكی خێزانێكی كورد لەكۆڕەوە ملیۆنییەكەی بەهاری ساڵی 1991 دەكاتە ڕۆمان.
 
لەبارەی ناوەڕۆكی ڕۆمانەكە نووسەر دەڵێت: "باس لەژیانی كچێك بەناوی هێڤانەو كوڕێك بەناوی سەرهەڵدان دەكەم، كە ڕادەكەن بەرەو سنووری توركیا ماوەی 10 رۆژ بەپێ ڕێگا دەبڕن".

هەروەها دەڵێت: "لەڕێگای كۆڕەوەكە سەرهەڵدان كۆچی دوایی دەكات پاشان كچەكەو ژنەكەش لەناو بەفر بەبێ‌ پیاوەكە نائومێد بەتەنیا دەمێنێتەوە".

نووسەر زیاتر دەدوێت‌و دەڵێت: "چیرۆكی ئەو خێزانە بەكورتی، بەڵام لەناوەڕۆكدا باسی مێژووی سەد ساڵەی كورد دەكەم بەشێوەی ڕۆمان".

بەم نزیكانە لەچوارچێوەی پەرتوكێكی سەرنج ڕاكێش بەقەبارەی (350) لاپەڕەو بەكوالێتی بەرز چاپ و بڵاودەبێتەوە دەكەوێتە كتێبخانەی كوردییەوە.

هـ ـ ح