ساخكردنەوە.. راستی‌ ئەو پارەو ئاڵتونەی‌ لەماڵەكەی‌ عەلی‌ عەبدوڵا ساڵح دۆزرانەوە

کوردستان

11/12/2017‌ 9421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: نیقاش
چەندین پەیج‌و ئەكاونتی‌ كوردی‌ ژمارەیەك وێنەیان بڵاوكردەوە، كە گوایە بڕێكی‌ زۆر پارەو ئاڵتوون لەماڵەكەی‌ عەلی‌ عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆكی‌ پێشووی‌ یەمەن دۆزراوەتەوە، (ساڵح رۆژی‌ 4ی‌ ئەم مانگە بەدەستی‌ چەكدارە حوسییەكان كوژرا).

یەكێك لەو پەیجانە ناوی‌ "ئازاری‌ گەل"ەو نزیكەی‌ 350 هەزار لایكی‌ هەیە.
https://goo.gl/3FYpMj

"نیقاش" بەدوای‌ ڕاست‌و دروستی‌ ئەو وێنانەدا گەڕاو بۆی‌ روونبووەوە سەرچاوەی‌ یەكەمی‌ بڵابوونەوەی‌ ئەو وێنانە چەند میدیایەكی‌ ئێرانی‌‌و نزیك لەحوسییەكانن.
http://24.com.eg/arab-world/3504895.html
http://www.alalam.ir/news/3201586 -

كاتێكیش لەوێنەكان كۆڵدرایەوە، دەركەوت بەشێكی‌ زۆر لەو وێنانە پێشتر لەتۆڕەكانی‌ ئینتەرنێت بڵاوبوونەتەوە بەشێوەیەك، مێژووی بڵاوكردنەوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ تەموزی ساڵی 2009، كە ئەو كاتەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆكی‌ یەمەن بووە.

ئەو قاڵبە زێڕانەی‌ دەركەوتوون (بانكی فیدراڵی نیویۆرك)ە نەك خشڵ‌و زێری عەلی عەبدوڵڵا ساڵح.
https://en.wikipedia.org/w…/Federal_Reserve_Bank_of_New_York

هەروەها یەكێكی‌ تر لەوێنەكان كانێكی‌ ئاڵتونە لەكامیرۆن، مێژووی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ئەو وێنەیە بۆ ساڵی‌‌ 2012 دەگەڕێتەوە.
https://goo.gl/QBxsA2

لەیەكێكی‌ دیكە لەوێنەكاندا دەردەكەوێت چەند مەترێكی زەوی هەڵكەندراوە گوایە پرۆسەی‌ گەڕان‌و پشكنینە بۆ سەروەت‌و سامانەكەی‌ عەلی‌ عەبدوڵا ساڵح.

لەبەدواداچوونەكانی "نیقاش" دەركەوت، كە ئەو وێنەیەی ئەو سایتە بڵاویكردووەتەوە هیچ پەیوەندی نییە بەگەڕان بەدوای ماڵ‌و سەروەت‌و سامانەكەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، بەڵكو وێنەكە سایتی (Hindustan times) لە 14ی نۆڤەمبەری 2017 بڵاویكردووەتەوە، كە گروپێكی دزیكردن (لەمۆبای وڵاتی هندستان) چەند مەترێكی زەویان هەڵكەندووە لەبانكێكدا بۆ دزینی پارە.
https://goo.gl/w63V5o

یەكێتی‌ تر لەوێنەكان، دەركەوتنی‌ برێك پارەیە، كە گوایە ئەو پارەیەش، لەگەڵ ئاڵتوونەكان لەماڵەكەی‌ عەلی‌ عەبدوڵڵا ساڵح دۆزراوەتەوە، "نیقاش" بەدواداچوونی‌ بۆ ئەو جۆرە دراوانە كرد، دەركەوت دوو جۆر لەو پارانەی‌ لەوێنەكەدا بەڕووی‌ دەركەوتوون، دراوی‌ هندستانن، كە پرسیارەكە ئەوەیە، ئایا دراوی‌ هندستان لەماڵی‌ عەلی‌ عەبدوڵڵا ساڵح چی‌ دەكات؟ لەكاتێكدا یەمەن خۆی‌ دراوی‌ دراوی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ هەیە، كە ریاڵی‌ یەمەنییە.