شارپرێس:
چاره‌نوسی سه‌رۆكی ڕێكخراوی داعش یه‌كێكه له‌مه‌ته‌ڵه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌و گروپه، پێنج سیناریۆش له‌سه‌ر چاره‌نوسی ناوبراو خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌گه‌رچی گروپه‌كه‌ی له‌سوریا‌و عێراق ڕوی له‌كۆتایی كردووه، كه‌چی چاره‌نوسی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی ئه‌و گروپه تا ئێستا یه‌كێكه له‌مه‌ته‌ڵه‌كانی شه‌ڕی داعش كه هیچ هێزێك توانای هه‌ڵهێنانی ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ی نه‌بووه، له‌ڕاپۆرتێكیشدا چاره‌نوسی به‌غدادی به‌پێنج سیناریۆی جیاواز خراوه‌ته‌ڕوو.
یه‌كه‌م: له‌سیناریۆی یه‌كه‌مدا ئاماژه به‌بونی به‌غدادی ده‌كرێت له‌ناوچه سنورییه‌كانی نێوان عێراق‌و سوریا، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنه‌ی كه به‌ویلایه‌تی فوراتی داعش ناسراوه، بۆ داعش ویلایه‌تی فورات یه‌كێكه له‌شوێنه ستراتیژییه‌كان بۆیه گریمانه‌ی ئه‌وه‌كراوه به‌غدادی له‌وێ خۆی حه‌شاردابێت.
دووه‌م: شاری ڕه‌تبه له‌پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌و شاره له‌ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆنترۆڵكرا.
سێیه‌م: بیابانه‌كانی عێراق، به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز پێده‌چێت به‌غدادی به‌ره‌و بیابانه‌كانی عێراق هه‌ڵاتبێت، له‌وێوه ڕیزه‌كانی گروپه‌كه‌ی ڕێكبخاته‌وه.
چواره‌م: به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتبێت، یه‌كێكی دیكه له‌سیناریۆكان له‌باره‌ی چاره‌نوسی به‌غدادییه‌وه ئه‌وه‌یه، ناوبراو به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتبێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا بابه‌تی هاوكاریكردنی داعش له‌لایه‌ن توركیاوه بڵاوكرایه‌وه.
پێنجه‌م: هه‌ڵاتن به‌ره‌و لیبیا، له‌ئێستادا داعش له‌لیبیا بوونی هه‌یه‌و توانای ئه‌و گروپه له‌و وڵاته له‌ئاستێكی به‌رزدایه، ته‌نانه‌ت چالاكیش ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌ڵاتنی به‌غدادی‌و گیرسانه‌وه‌ی له‌لیبیا یه‌كێكه له‌ئه‌گه‌ره‌كان.
ڕ . ج