دهۆک.. ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیا تەقیەوە

کوردستان

15/12/2017‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە گوندی ئەلکیش-ی سەر ڕێگای کانیماسی، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی تورکدا تەقیەوە و تێکشکا.

کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ، بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی میتی تورکدا تەقیەوە، لە نزیک گوندی ئەلکیش-ی سەر ڕێگای کانیماسی سەربە پارێزگای دهۆک.

تا ئێستا دیار نییە کێ ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازیەی سوپای تورکیای تەقاندوەتەوە و هەروەها لە ئەنجامی تێکشکانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە، کوژراو و بریندار هەیە، بەڵام نەزانراوە کە ژمارەیان چەند بووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییەی تێکشکێندراوە تایبەت بووە بە دەزگای هەواڵگریی میتی تورک.

هـ ـ ر