شارپرێس:
سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ئاشكرایكرد، زیاتر له 80 هه‌زار كه‌مئه‌ندام له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریه‌وه‌ن، ڕاشیگه‌یاند، "پرسیارم كردوه بۆم ده‌ركه‌وت سه‌ربارى ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ى كه‌مئه‌ندامانى تێدایه، به‌هه‌زاران به‌رپرس‌و سه‌رمایه‌دارى بێ ویژدانى ئه‌مشاره، تكتى گه‌شتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بڕیوه‌و به‌هه‌زاران‌و زیاتریش دۆلاره‌كانیان له‌ده‌ره‌وه خه‌رجده‌كه‌ن".
سامان حسێن سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "ساڵى 2023، ساڵى ڕه‌ش‌و بێهیوایى بوو ساڵى بێ موچه‌یی بوو بۆ كه‌مئه‌ندامان، زۆر ترسمان هه‌یه ساڵى 2024یش ساڵى نه‌هامه‌تیه‌كى دیكه بێت بۆمان".
وتیشى:"به‌رله‌وه‌ى بێمه ئه‌م كۆنگره‌یه، پرسیارم كردوه، زانیاریى ئه‌وه‌م ده‌ستكه‌وت به‌هه‌زاران به‌رپرس‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سه‌رمایه‌ى بێ ویژدانى ئه‌م وڵاته‌و سلێمانى، تكتیان بڕیوه‌و به‌نیازن بۆ سه‌رى ساڵ ساته‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ڕێبكه‌ن‌و به‌هه‌زاران‌و زیاتریش دۆلاره‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات خه‌رجبكه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌مئه‌ندام هه‌یه له‌مشاره دینارێكى له‌گیرفاندا نییه‌و قه‌تره‌یه‌ك نه‌وت له‌ماڵه‌كه‌یدا نییه‌و كیلۆیه‌ك برنجیشى نییه بیخوات".
سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامان له‌په‌یامێكدا بۆ سه‌رمایه‌داره‌كان‌و خه‌ڵكانى به‌ویژدان وتى:"ده‌ستمان له‌حكومه‌تى هه‌رێم شۆردوه، چونكه له‌دواى 120 ڕۆژ كه‌مئه‌ندام 100 هه‌زار وه‌رده‌گرێت، من له‌خه‌ڵكى خاوه‌ن ویژدان ده‌پرسم، 100 هه‌زار به‌شى 120 ڕۆژ ده‌كات، بۆیه تكایه، ئێوه ئه‌ى سه‌رمایه‌داره به‌ڕێزو خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كان، ئێوه به‌هاناى كه‌مئه‌ندامانه‌وه وه‌رن، وه‌ڵاهى ژیانى ئه‌مڕۆى كه‌مئه‌ندامان هاوتایه به‌ژیان له‌دۆزه‌خدا، تكایه فریاى ژیانى كه‌مئه‌ندامان بكه‌ون".
ڕه‌خنه‌ى له‌حكومه‌ت‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش گرت‌و وتى:"ئه‌مه به‌ڵێنه‌كانتان بوو بۆمان، ئه‌مه‌یه خزمه‌تكردنى كه‌مئه‌ندامان، ئێستا ژیانى كه‌مئه‌ندامان زۆر ناخۆشه‌و له‌وپه‌ڕى كوله‌مه‌رگیدا ژیان ده‌كه‌ن، واى لێهاتوه، زیاتر له 80 هه‌زار كه‌مئه‌ندام له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریه‌وه‌ن".