شارپرێس:
سەرۆکی ڕوسیا لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، "ئهوهى باسدهكرێت گوایه ئهگهرى ئهوه ههیه ڕوسیا هێرشبكاتهسهر پۆڵەندا یان دەوڵەتانی باڵتیک، ئهوه جگه لهقسەیهكى بێ مانا هیچى تر نییه"، دهشڵێت:"ئەمریکا لەساڵی 2022دا 811 ملیار دۆلاری بۆ مەبەستی سەربازیی خەرجکرد، ڕوسیاش 72 ملیار دۆلاری خەرجکرد، ئایا ئێمە بەم ڕێژەیە شەڕی ناتۆ دەکرێت؟".
ڤلادیمێر پوتن لەگفتوگۆیەکی لەگەڵ فڕۆکەوانە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، لەکاتی گەشتێکدا بۆ شاری تۆرژۆک لەپارێزگای تیڤەر ڕایگەیاند، ئەگەری دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر وڵاتانی باڵتیکو پۆڵەندا، شتێکی تەواو بێمانایە.
وتیشى:"هەندێک وڵات هەن کە چیکەکانیش دەترسێنن، بۆیە ئەم قسانە تەواو بێمانان، ڕێگهیەکی ترە بۆ فریودانی گەلان، تاکو خەرجی زیاتر بەدەستبهێننو بارگرانی لەسەرشانی ئەو وڵاتانە زیادبکەن، ڕوسیا خەریکی شەڕی ناتۆ نییە بیکاتو ئەمانەش قسەی بێمانان، بەوپێیەی جیاوازی خەرجییە سەربازییەکان زۆر گەورەیە".
بهوتهى سهرۆكى ڕوسیا، "ئەمریکا لەساڵی 2022دا 811 ملیار دۆلاری بۆ مەبەستی سەربازی خەرجکرد، ڕوسیاش 72 ملیار دۆلاری خەرجکرد، ئایا ئێمە بەم ڕێژەیە شەڕی ناتۆ دەکرێت؟ ئەوقسانە تەنها پڕوپاگەندەنو بێ مانانو دورن لەڕاستییەوە".