شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم واده‌و ڕۆژى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى دوى فه‌رمانبه‌ران ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شه‌ممه موچه دابه‌شده‌كرێت"، ده‌شڵێت:"خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه له‌موچه‌ى مانگى سێ‌دا گۆڕانكاریى به‌سه‌ردادێت".
محەممەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، ڕۆژی شەممەی داهاتوو واته 30ى ئه‌م مانگه دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شوبات (دوو)ی موچەخۆرو فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت.
وتیشى:"لیستی موچەی ئەم مانگە جیاواز دەبێت‌و بەگوێرەی پارەدارکردن لەلایەن بەغداوە دەبێت، سەرەتا موچەی فەرمانبەرانی مەدەنیو خانەنشینی پێشمەرگە دەدرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نادر مەجید نادر بەڕێوەبەری جوڵەی دراو لەبەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بەمیدیاى نزیك لهپارتى وتوه، "ئەمڕۆ نزیکەی 599 ملیار دینارمان لەبانکی ناوەندی لقی هەولێر وەرگرتوەو خستمانەسەر هەژمارەکانی بانکی حکومی بەمەبەستی ئامادەکردنی موچەی مانگی دوو".
باسى له‌وه‌شكردبوو، "ئێمە داوامان لەعێراق کردوە 944 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام تائێستا موچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانیان ڕەوانە نەکردوە، کە ئەویش نزیکەی 350 ملیار دینارە".